هه‌ده‌په كاندید بۆ شاره‌كانی رۆژئاوای توركیا پێشكەش دەكات
سه‌زایی ته‌مه‌للی هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په ئه‌مڕۆ یەكشەممە به‌ر له‌وه‌ی بچێته ناو كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی پارته‌كه‌ی، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ئه‌نجام دا و چه‌ند زانیارییه‌كی ئاشكرا كرد.
ته‌مه‌للی ئاماژه‌ی دا كه هه‌ده‌په بڕیاری داوه بۆ شاره رۆژئاواییه‌كان كه ئه‌نكه‌را و ئیسته‌نبۆڵیش ده‌گرێته‌وه، كاندیدی خۆی هه‌بێت و كێبەركێی بردنه‌وه بكات.
باسی له‌وه‌ش كرد كه له ماوه‌یه‌كی زۆر نزیكدا ناوی كاندیده‌كانی هه‌ده‌په بۆ شاره‌كانی رۆژئاوای توركیا ئاشكرا ده‌كرێت و جگه له شاره گه‌وره‌كان كاندیدیان بۆ ناوچه‌كانیش ده‌بێت.
ئه‌وه‌ی زیانمه‌ند ده‌بێت به‌و بڕیاره، جه‌هه‌په‌یه، چونكه ئیسته‌نبۆڵ و ئه‌نكه‌را بۆ جه‌هه‌په چاره‌نووسسازه و ئه‌گه‌ر هه‌ده‌په پشتگیری له كاندیدی ئه‌وان نه‌كات، بردنه‌وه‌ی زه‌حمه‌ت ده‌بێت.
باسنيوز
