په‌رله‌مانتارێكی عێراق حه‌شدى شه‌عبى به‌دزینی نه‌وت تۆمه‌تبار ده‌كات
ئه‌حمه‌د جبوورى، په‌رله‌مانتارى عێراق و یه‌كێك له نوێنه‌ره‌كانى نه‌ینه‌وا له په‌رله‌مان، له پێگه‌ى خۆى له توویته‌ر، ڕای گه‌یاند: "كێڵگه‌ى نه‌وتى گه‌یاره (72 بیره نه‌وت)ى تێدایه و پێشتر داعش له‌و نه‌وته‌ى ده‌دزی و بۆ خۆى ده‌یفرۆشت".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه له‌ساته‌وه‌ختى ڕزگاركردنى نه‌ینه‌واوه، حكوومه‌تى پێشوو و حكوومه‌تى ئێستاش ئاگادارن له‌وه‌ى گرووپه‌كانى سه‌ر به‌حه‌شدى شه‌عبى ڕۆژانه 100 تانكه‌ر نه‌وتی خاو له كێڵگه‌ى گه‌یاره ده‌دزن و ده‌یفرۆشن".
جه‌ختیشیكرده‌وه، كه حكوومه‌ت تائێستا بێده‌نگه و داواى كرد نه‌وتى عێراق له چنگ میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى ڕزگار بكه‌ن.
باسنيوز
