ورده‌كارى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌باره‌ى بودجه و لابردنى پاشه‌كه‌وتى مووچه‌وه
به‌پێی ڕاگه‌یاندراوێكی فه‌رمى، كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بوو به هه‌ڵسه‌نگاندنى یاساى بودجه‌ى فیدراڵ بۆ ساڵى داراییى 2019 كه ڕۆژى 23/1/2019 ته‌شریع كرا. سه‌ره‌تا هه‌ر یه‌ك له وه‌زیرى دارایى و ئابوورى و سكرتێرى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له ڕاپۆتێكدا ورده‌كارى و مادده و بڕگه ئه‌رێنییه‌كانى یاساكه‌یان خسته ڕوو كه هێشتا نه‌چووه‌ته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران سوپاس و پێزانینى پێشكه‌ش به هه‌موو ئه‌وانه كرد كه ڕۆڵیان له داڕشتن و په‌سه‌ندكردنى یاساكه له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بینى، به‌تایبه‌تى سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیرى داراییى فیدراڵ، فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان، به‌تایبه‌تى ئه‌ندامانى لیژنه‌ى دارایى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و تیمى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران هه‌ڵسه‌نگاندنێكى ئه‌رێنى بۆ یاساكه كرد كه له‌چاو یاساكانى چه‌ند ساڵى پێشوو باشتره و گۆڕانكاریى ئه‌رێنى له بڕگه و مادده‌كانیدا ده‌بینێرێت، هه‌رچه‌ند هێشتا له ئاستى ماف و خواست و شایسته داراییه ده‌ستوورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا نییه. ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران هه‌روه‌ها هیواى خواست ساڵى داراییى 2019 چاره‌سه‌رى ڕیشه‌یى له چوارچێوه‌ى ده‌ستووردا بۆ كێشه داراییه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێم و فیدراڵ بدۆزێته‌وه.
له به‌شێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیرى دارایى و ئابوورى خه‌رجییه‌كانى په‌یوه‌ست به مووچه و ده‌رماڵه و ئیمتیازاته داراییه‌كانى دیكه و ئه‌و داهاته‌ى پێویسته بۆ خه‌رجكردنى ته‌واوى مووچه‌ى مووچه‌خۆران بۆ ساڵى 2019، خسته ڕوو.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران دووپاتى كرده‌وه كه ئه‌وله‌وییه‌تى حكوومه‌ت له ئه‌گه‌رى دابینكردنى داهاتى پێویست، بریتى ده‌بێت له لابردنى پاشه‌كه‌وتى مووچه.
هه‌ر له‌م ڕوانگه‌یه‌وه، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران هه‌ردوو وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى و پلاندانى ڕاسپارد كه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى داراییى حكوومه‌تى فیدراڵ له په‌یوه‌ندى و هه‌ماهه‌نگیدا بن بۆ هه‌رچى زووتر جێبه‌جێكردنى یاساى بودجه و به‌رچاوڕوونى بۆ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سه‌باره‌ت به‌و شایسته داراییانه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان خه‌رج ده‌كرێت، دواى ئه‌وه‌ى یاساكه ده‌كه‌وێته بوارى جێبه‌جێكردن و ڕێنماییى دارایى بۆ ئاسانكاریى جێبه‌جێكردنى له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى داراییى فیدراڵه‌وه ده‌رده‌چێت.
ده‌ربارى ڕووداوه‌كانى دوێنێى شێلادزێش، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران وێڕاى نیگه‌رانى و دڵگرانى به‌رامبه‌ر به ڕووداوه‌كان و پرسه و سه‌ره‌خۆشى بۆ خانه‌واده‌ى ئه‌و هاووڵاتییه‌ى گیانى له ده‌ست دا و هیواى زوو چاكبوونه‌وه بۆ برینداران، دووپاتى كرده‌وه كه ئه‌وانه‌ى ده‌ستیان له گۆڕینى ئاراسته‌ى خۆپیشاندانى ڕێگه‌پێدراوى یاسایى و ئاشتیانه بۆ پشێوى هه‌بوو، ڕووبه‌ڕووى یاسا ده‌بنه‌وه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان لێكۆڵینه‌وه له‌م بابه‌ته ده‌كه‌ن.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه كه ناكرێت خاكى هه‌رێمى كوردستان بۆ هێرشكردنه سه‌ر دراوسێكانى به‌كار بهێنرێت و به‌هانه‌یان بدرێتێ بۆ بۆردومانكردنى ناوچه سنوورییه‌كان و له ئه‌نجامدا هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان باجه‌كه‌ى بده‌ن.
باسنيوز
