نێچیرڤان بارزانی لەبارەی دەنگۆی "ڕێگریکردن" لە بەرهەم ساڵح ڕوونکردنەوە دەدات
ئەمڕۆ یەکشەممە 27-1-2019، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پریس کۆنفرانسێکدا، رای گەیاند، حکوومەتی هەرێمی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان کێشەی کەسی (شەخسی) لەگەڵ هیچ کەسێکدا نییە.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە وەڵامی بوونی دەنگۆی ئەوەی پارتی رێگریی لە هاتنی بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق بۆ هەولێر، دەکات، رایگەیاند:" ئەو دەنگۆیانە ڕاست نین".
نێچیرڤان بارزانی، کە هاوکات جێگری سەرۆکی پارتییە، ئاماژەی بەوەش کرد، کە حزبەکەی ڕێکارەکانی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری بە دروست نەزانی و بە پێویستی زانی سەرۆک کۆمار لە چوارچێوەی فراکسیۆنە کوردستانییەکان هەڵبژێردرێت نەک لە چوارچێوەی پەرلەمانی عێراقدا.
باسنيوز
