پێشبینیەكانی كەشناسی لە ئەمڕۆوە شەپۆلێكی بارانبارین ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوە
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا پێشبینیەكانی كەشناسی راگەیاند، كە تێیدا ئاماژە بەوەكراوە: "پێشبینی ھاتنی شەپۆلێكی بارینی بارانی بە لێزمە بۆ سەر ناوچەكە ھەیە، كە دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ دەست پێدەكات و سبەی دووشەممە ھەرێمی كوردستان بە تەواوی دەكەوێتە ژێر كاریگەری ئەو شەپۆلە باران بارینی بە لێزمە و لە باكووری رۆژھەڵاتی پارێزگای ھەولێر زۆرترین بڕی دابارین دەبێت كە لە سەرووی 50 ملیم دەبێ، ھەروەھا لە سنووری ئیدارەی راپەڕین ئاستی بارانبارین بە ھەمان شێوە دەبێ".
كەشناسی راشیگەیاندووە: "ئەو شەپۆلە بارانبارینە تا رۆژی سێ شەممە كاریگەری لەسەر ناوچەكە دەبێت".
K24
