ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی عێراق تاوتوێ دەکات

 ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی عێراق تاوتوێ دەکات


ئەمڕۆ یەکشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان، كۆ دەبێتەوە و یەكێك لە پرسە سەرەكییەكانی كۆبوونەوەكەش تاوتوێكردنی پشكی ھەرێمی كوردستانە لە بودجەی 2019ی عێراقدا.



هەر لەم پەیوەندییەدا دوێنێ شەممە 2019.1.26 گوتەبێژی فەرمیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕای گەیاند، ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان لەبارەی بابەتی بودجەی ٢٠١٩ی عێراق کۆ دەبێتەوە.



سەفین دزەیی، ئەوەشی خستە ڕوو: "ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوە بۆ تاوتوێکردنی یاسای بودجە دەکات و ئەوەشی ڕەت کردەوە کە گفتوگۆکەیان بە دیاریکراوی لەبارەی بابەتی لادانی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران بێت و دووپاتی کردەوە کە ”کارنامەی کۆبوونەوەکە لەسەر پرسی بودجەیە“.



ئه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ هەفتەی ڕابردوو پەرلەمانی عێراق یاسای بودجەی 2019ـی عێراقی پەسەند كرد و هەندێ سەرچاوە و پەرلەمانتارانی کورد لەو باوەڕە دان گونجاندنی بودجەی هەرێم و جەختکردنەوە لە جیاکردنەوەی مووچەی فەرمانبەران و پێشمەرگەی کوردستان لە بابەتی نەوت و ململانێ و کێشەکانی نێوان بەغدا و هەولێر لە بەرژەوەندیی خەڵکی کوردستاندایە.








باسنیوز
Top