له‌باره‌ى تێكه‌ڵكردنى چەند جۆرە دەرمانێک هۆشدارى ده‌درێته هاووڵاتیان
له راگه‌یه‌ندراوێكى به‌ڕێوبه‌رایه‌تی كۆنتڕۆڵی جۆری ده‌رمانداهاتووه" دوای به‌دواداچوونی ورد بۆ ئه‌و تێكه‌ڵه ده‌رمانه‌ی كه له هه‌ندێك شوێنی نایاسایی فرۆشتنی ده‌رمان دروستده‌كرێت، ده‌ركه‌وت ئه‌و تێكه‌ڵه ده‌رمانه پێك دێت له ده‌رمانه‌كانی (فه‌واری ڤیتامین سی ، فه‌واری مه‌ڵتی ڤیتامین ، حه‌بی بێتامیتازۆن ، حه‌بی دیكستڕۆمیزۆرفان ، فه‌واری پاڕاسیتامۆڵ ، حه‌بی لۆڕاتیدین ) له‌ناو بتڵی ئاودا ده‌گیرێته‌وه و ده‌درێته هاونیشتیمانیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌ڵامه‌ت و كۆكه".
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی كۆنتڕۆڵی جۆری ده‌رمان داواى له هاووڵاتیان كردووه كه ئه‌نجامدانی كارێكی له‌م جۆره مه‌ترسیداره چونكه هیچ بنه‌مایه‌كی زانستی و یاسایی نییه و ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی خراپ ده‌بێت بۆیه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك خۆتان له وه‌رگرتنی ئه‌و جۆره گیراوانه به‌دوور بگرن.
لاى خۆشیوه، خاڵس قادر، : "داوا له هاووڵاتیان ده‌كه‌ین خۆیان به‌دوور بگرن له به‌كارهێنانى ده‌رزى و ده‌رمانى تێكه‌ڵه، هاوكات داواش له‌و كارمه‌ندانه‌ی ته‌ندروستى ده‌كه‌ین كه ده‌ستبه‌ردارى ئه‌و جۆره كاره بن، چونكه به‌وكاره ژیانی خه‌ڵكان ده‌خه‌نه مه‌ترسی و له‌لایه‌كی تر له هه‌ر ڕووداوێكی نه‌خوازراو، ده‌رئه‌نجامی سزای یاسایی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆیان".
bas news -
