دوای چەند ڕۆژێک لە داخستنی سبەی تونێلی دەربەندیخان دەکرێتەوە

دوای چەند ڕۆژێک لە داخستنی سبەی تونێلی دەربەندیخان دەکرێتەوە
دوای ماوەیەک لە داخستنی بەهۆی نۆژەنکردنەوەی، سبەی تونێلی دەربەندیخان بەڕووی شۆفێران دەکرێتەوە.



لەماوەی ڕابردوودا خراپیی شەقامی تونێلەکە گلەیی و ناڕەزایی شۆفێرانی سنوورەکەی لێکەوتەوە و دواتر شارەوانیی شارەدێیەکە بڕیاری نۆژەنکردنەوەی تونێلەکەی دا و بەوهۆیەوە لە ڕێککەوتی(٢١-١-٢٠١٩) تونێلی دەربەندیخان بەڕووی شۆفێران داخرا.



لە ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆی شارەدێی دەربەندیخاندا کە ئەمشەو بڵاوکراوەتەوە و وێنەیەکی بۆ(باسنیوز)نێردراوە هاتووە"سبەی یەکشەمە (٢٧-١-٢٠١٩) کاتژمێر ( ۹ ) بۆ ( ۱۰ )ی پێش نیوەڕۆ تونێڵی دەربەندیخان دەکرێتەوە و هاتووچۆ پێیدا ئاسایی دەبێت".

basnews -
Top