حکومەتی هەرێمی کوردستان: ده‌ستى گێره‌شێوێن له‌ پشت رووداوەکەی شیلادزێ هەیە

حکومەتی هەرێمی کوردستان: ده‌ستى گێره‌شێوێن له‌ پشت رووداوەکەی شیلادزێ هەیە
حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی خۆپیشاندان و ئاڵۆزییەکانی ئەمڕۆی شیلادزێ راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و رایدەگەیێنێت، ده‌ستى گێره‌شێوێن له‌ پشت ئه‌و رووداوانه‌وه‌ هه‌یه‌، بۆیه‌ ده‌زگا په‌یوه‌ندیدارەکان به‌ وردى لێكۆڵینه‌وه‌ى لێده‌كه‌ن و هۆكارانى پشێوى و گێره‌شێوێنان سزا ده‌ده‌رێن.

ئەمڕۆ شەممە (26-1-2019) لە شیلادزێ خۆپیشاندان دژی بۆردوومانكردنی ناوچەكانیان لەلایەن توركیاوە بەڕێوەچوو. خۆپیشاندەران چوونە نێو سەربازگەیەكی سوپای توركیا لە سنوورەكە و چەند ئۆتۆمبێلێکی سەربازیش ئاگریان گرت.

حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی خۆپیشاندانەکە و ئەو گرژییانەی ئەمڕۆ دروستبوون راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و رایدەگەیێنێت: "نیگه‌رانى و دڵگرانیمان بۆ كه‌وتنه‌وه‌ى زیانى گیانى و بریندار له‌ رووداوه‌كانى ئه‌مڕۆى ناوچه‌ى شێلادزێ ده‌رده‌بڕین و وێڕاى سه‌ره‌خۆشى، هاوسۆزى له‌گه‌ڵ كه‌سوكار و خانه‌واده‌ى قوربانیان ده‌رده‌بڕین".

لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا هاتووە: "ده‌ستى گێره‌شێوێن له‌ پشت ئه‌و رووداوانه‌وه‌ هه‌یه‌، بۆیه‌ ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كان به‌ وردى لێكۆڵینه‌وه‌ى لێده‌كه‌ن و هۆكارانى پشێوى و گێره‌شێوێنان سزا ده‌ده‌رێن".

بەپێی نوێترین زانیاری لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ئامێدی لە خۆپیشاندانەکەدا خۆپیشاندەرێک گیانی لەدەستداوە و 15ی دیکەش بریندار بوون، یەکێک لە بریندارەکانیش لە هێزە ئەمنییەکانە.

دەقی راگەیێندراوەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان

نیگه‌رانى و دڵگرانیمان بۆ كه‌وتنه‌وه‌ى زیانى گیانى و بریندار له‌ رووداوه‌كانى ئه‌مڕۆى ناوچه‌ى شێلادزێ ده‌رده‌بڕین و وێڕاى سه‌ره‌خۆشى، هاوسۆزى له‌گه‌ڵ كه‌سوكار و خانه‌واده‌ى قوربانیان ده‌رده‌بڕین.

ده‌ستى گێره‌شێوێن له‌ پشت ئه‌و رووداوانه‌وه‌ هه‌یه‌، بۆیه‌ ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كان به‌ وردى لێكۆڵینه‌وه‌ى لێده‌كه‌ن و هۆكارانى پشێوى و گێره‌شێوێنان سزا ده‌ده‌رێن.

حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان
26/1/2019
rudaw -
Top