پێدانی نەوت بە هەر ماڵە كەركووكییەك كەمكرایەوە بۆ 50 لتر لە مانگێكدا

پێدانی نەوت بە هەر ماڵە كەركووكییەك كەمكرایەوە بۆ 50 لتر لە مانگێكدا
پێدانی نەوت بە هەر ماڵە كەركووكییەك لە 100 لتری مانگانەوە كەمكرایەوە بۆ 50 لتر لە هەر مانگێكدا.


، بڕیاریداوە كە لە بری پێدانی 100 لتر نەوتی سپی مانگانە بە هەر خێزانێكی كەركووك بەپێی كۆبۆن، لەئێستاوە مانگانە بڕی 50 لتر نەوتیان بەسەردا دابەش دەكرێت.


هەر بەپێی زانیارییەكان، لەمڕۆ شەممەوە 26/1/2019، ئەو بڕیارە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.


ئێستاش ئەو بڕیارەی بەرێوەبەرایەتی دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكانی كەركووك، خەڵكی كەركووكی توڕە كردووە لەسەر ئەوەی بەم وەرزی زستانە بڕی پێدانی نەوتی سپی بەماڵان كەمكراوەتەوە لەكاتێكدا ئێستا خەڵك زیاتر پێویستی بە نەوتە.


هاوكات، بەشێك لە هاووڵاتییانی كەركووك لە ئەكاونتەكانی خۆیان لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كە لە كاتێكدا ئێستا بەشێك لە نەوتی شارەكەیان دەدزرێت، كەچی كەركووكییەكان مانگانە تەنیا دوو دەبە نەوتییان پێ دەدرێت.
basnews -
Top