ئه‌فسه‌رى بنكه‌یه‌كی پۆلیسى كه‌ركووك و ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌رى دیكه ده‌ستبه‌سه‌ر كران
له‌ڕاگه‌یاندراوێكی وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراقدا، هاتووه: "بۆ لێكۆڵینه‌وه له چۆنێتی هه‌ڵاتنى تۆمه‌تبار (شاهۆ لوقمان) له‌بنكه‌ى پۆلیسی نه‌هێشتنى تاوان له ڕه‌حیماوا، له‌سه‌ر فه‌رمانى فه‌رمانده‌ى پۆلیسی كه‌ركووك، لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه له‌نووسینگه‌ى پشكنه‌رى گشتیی وه‌زاره‌تى ناوخۆ له كه‌ركووك پێكهێنرا".
جه‌ختیشكراوه‌ته‌وه، كه ده‌ستبه‌جێ لیژنه‌كه ده‌ستى به‌ڕێكاره‌كان كرد و ئه‌فسه‌رى بنكه‌ى پۆلیسی ڕه‌حیماوا و لبه‌ڕێوه‌به‌رى نووسینگه‌ى نه‌هێشتنى تاوانه‌كانى ڕه‌حیماوا و ئه‌فسه‌رى خه‌فه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر كراون: "تائێستاش چۆنێتى هه‌ڵاتنى تۆمه‌تباره‌كه ئاڵۆزه".
تۆمه‌تباره هه‌ڵاتووه‌كه له‌سه‌ر دۆسیه‌ی هه‌ڵكوتانه سه‌ر شوێنان به‌چه‌ك و كوشتن ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، دواى هه‌ڵاتنیشی كه‌سوكارى قوربانییه‌كان له‌به‌رده‌م بنكه‌ى پۆلیسی ڕه‌حیماوا گردبوونه‌وه‌یان ئه‌نجام دا.
basnews -
