بریندارێكی خۆپیشاندانه‌كه‌ی شیلادزێ گیانی له‌ده‌ستدا

بریندارێكی خۆپیشاندانه‌كه‌ی شیلادزێ گیانی له‌ده‌ستدا
له‌ خۆپیشاندانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی دانیشتووانی شیلادزێ، 7 كه‌س برینداربوون و گه‌نجێكیش به‌ هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ستدا.

له‌ دهۆك رایگه‌یاند، له‌ خۆپیشاندانه‌كه‌، گه‌نجێك به‌ ناوی (حوسێن رێكان حوسێن)، دانیشتووی گوندی به‌ستانه‌ی ده‌ڤه‌ری رێكانی، گیانی له‌ ده‌ستداوه‌.

سامی ئوشانا، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی دێرالووك، رایگه‌یاند، له‌ خۆپیشاندانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ 7 كه‌س برینداربوونه‌، یه‌كێك له‌وانه‌ رائید ره‌زوان، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی شێلادزێیه‌، كه‌ بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ره‌وشه‌كه‌ له‌وێ بووه‌.

سامی ئۆشانا راشیگه‌یاند، برینی برینداران سووكه‌ و چاره‌سه‌ری پێویستییان بۆ كراوه‌.

دوای بۆردوماکردنی ھەڕەمەکی تورکیا و بوونی ھێزەکانی پەکەکە له‌ ناوچەکانیان، دانیشتووانی شێلادزێ خۆپیشاندانێكیان ئه‌نجامدا، له‌ ئاكامیشدا گرژی تێكه‌وت و چه‌ند ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی توركیایان له‌ نزیك سنوور سووتاند.

تا ئێستاش به‌هۆی شه‌ڕی نێوان توركیا و په‌كه‌كه‌ له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كان، چه‌ندین هاووڵاتی سڤیل شه‌هید برینداربوونه‌.
k24-
Top