لەسەر داوای ئەمەریكا، وەزارەتی پێشمەرگە و بەرگریى عێراق ھێزی ھاوبەش دروست ده‌كەن

	 لەسەر داوای ئەمەریكا، وەزارەتی پێشمەرگە و بەرگریى عێراق ھێزی ھاوبەش دروست ده‌كەن
لەسەر داوای ئەمەریكا، ھەوڵەكان بەردەوامن بۆ ئەوەی ھێزی ھاوبەش لە نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگریی عێراقدا دروست بكرێت، بڕیاریشە بۆ ئەو مەبەستە ھەردوولا كۆ ببنەوە.

لیوا سالار جەباری، جێگری سوپاسالاری ھێزی پێشمەرگە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "لەسەر پێشنیازی ئەمەریكا، ھەوڵەكان بەردەوامن بۆ ئەوەی وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگریی عێراق بۆ ھەماھەنگیكردن و دروستكردنی ھێزی ھاوبەش بۆ ناوچە كوردستانییەكان بگەنە رێككەوتن و بڕیارە بۆ ئەو مەبەستەیش ھەردوو وەزارەت كۆ ببنەوە".

جەباری گوتیشی: "زۆر گرینگە ھێزی ھاوبەش لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی كوردستان دروست بكرێت، چونكە داعش مەترسییە بۆ سەر ئەو ناوچانە و بە دروستبوونی ئەو ھێزە هاوبەشە، ئەو مەترسییە نامێنێت".

دەشڵێ، ھەر كاتێك ھێزی ھاوبەش بۆ ئەو ناوچانە دروست كرا، چەكدارانی حەشدی شەعبی لەو ناوچانە دەردەكرێن.
kdp -
Top