سبەی ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی بودجەوە كۆ دەبێتەوە

	 سبەی ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی بودجەوە كۆ دەبێتەوە
سەرۆكی فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچوون رایگەیاند، سبەی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی پشكی ھەرێمی كوردستان لەنێو پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق كۆ دەبێتەوە.

دكتۆر نووری عوسمان، سەرۆكی فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچوون لە سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "بڕیارە سبەی یەكشەممە سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتیی نێچیرڤان بارزانی، لەبارەی پەسەندكردنی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق كۆ ببێتەوە، لە كۆبوونەوەی سبەیدا ئەنجوومەنی وەزیران بە وردی پشكی ھەرێمی كوردستان لە پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق تاوتوێ دەكات".

رۆژی ٢٣ی ئەم مانگە، پەرلەمانی عێراق پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠١٩ی پەسەند كرد و تێیدا پشكی ھەرێمی كوردستان بە سەدا ١٢.٦٧ جێگیر كرا.
kdp -
Top