لە هەڵەبجە نه‌خۆشخانه‌ی بهركەوتووانی چه‌كی كیمیایی ده‌كرێته‌وه
لوقمان عه‌بدولقادر، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "كردنه‌وه‌ی دەرگای نه‌خۆشخانه‌ی كیمیاباران به ڕووی به‌ركه‌وتووانی چه‌كی کیمیاییدا زۆر دوا كه‌وتووه، كۆمپانیای زاگرۆس كه ته‌نده‌ری بنیاتنانی نه‌خۆشخانه‌كه‌ی وه‌رگرتووه، ده‌ڵێ، لێرە حكوومه‌ت پاره‌ی ته‌واوی پێ نه‌داوین و تا ته‌واوی پاره‌كه وه‌رنه‌گرین، نه‌خۆشخانه‌كه ڕاده‌ست ناكه‌ین، چه‌ند ئامێرێكی پزیشكی له نه‌خۆشخانه‌كه براونه‌ته ده‌ره‌وه، به‌ڵام ده‌ڵێن، ئێستا گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه".
به پێی ئاماری كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، له‌سه‌ر ئاستی كوردستان (900) نۆسه‌د كه‌س به‌ركه‌وتووی چه‌كی کیمیایی هه‌یه، كه (500) كه‌سیان له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ن، (400) كه‌سیشیان له شاره‌كانی تری كوردستانن.
لوقمان عه‌بدوڵقادر گوتی: "ناكرێ شارێكی وه‌ك هه‌ڵه‌بجه كه سیمبولی قوربانیدانە و به‌ركه‌وتووان به‌ده‌ست ئازاره‌وه ده‌ناڵێنن، نه‌خۆشخانه‌ی به‌ركه‌وتووان نه‌كرێته‌وه و به كردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی كیمیاباران كاتێك شانده بیانییه‌كان دێنه كوردستان ده‌توانین بیانهێنینه هه‌ڵه‌بجه، واقیعی ئه‌و تاوانه‌ی سه‌ددام حوسێن به‌سه‌ر كوردیدا هێنا تا ئێستاش ده‌ره‌نجامه‌كانی به‌رده‌وامه، تاکو به چاوی خۆیان بیانبینن، ئێمه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به كه‌مته‌رخه‌م ده‌زانین له دواكه‌وتنی نه‌خۆشخانه‌كه".
ناوبراو گوتی: "تهندەری نه‌خۆشخانه‌ی به‌ركه‌وتووانی چه‌كی کیمیایی له 2007 درا به كۆمپانیای زاگرۆس، پاشان كۆمپانیایی ناوبراو له‌گه‌ڵ كۆمپانیای قه‌یوان كڕین و فرۆشتنی پێ كردووه، له‌گه‌ڵ دروستبوونی كێشه له نه‌خۆشخانه‌كه كۆمپانیای قه‌یوان پاشه‌كشێی لێ كرد، ئێستاش كۆمپانیای زاگرۆس باس له‌وه ده‌كات کە پاره‌ی له لای حكوومه‌ت ماوه و داوا ده‌كات ته‌واوی پاره‌كه‌ی وه‌ربگرێته‌وه".
ماوه‌ی ئه‌و 11 ساڵه‌ی به‌ردی بناخه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی به‌ركه‌وتووانی چه‌كی کیمیایی داندراوه، سه‌دان به‌ركه‌وتووی چه‌كی کیمیایی به ئاواتی ئه‌وه بوون ڕۆژێك نه‌خۆشخانه‌كه به ڕوویاندا بكرێته‌وه و چاره‌سەر وه‌ربگرن، چه‌ندین بهركهوتووش به هۆی زۆری و سەختیی بریندارییهكهیانەوە گیانیان له‌ده‌ست داوه.
دكتۆر خاڵس قادر، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌وباره‌وه به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێ: "ئه‌و كێشهیەی له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكه هه‌بوو چاره‌سه‌رمان كردووه، كه پێویستی به پارە بوو و به هۆی قه‌یرانی داراییەوە به‌شێكی پاره‌ی كۆمپانیاكه له لای حكوومه‌ت مابووه‌وه، له ماوه‌یه‌كی زۆر نیزیكدا نه‌خۆشخانه‌كه به ڕووی نه‌خۆشانی به‌ركه‌وتووی چه‌كی کیمیاییدا ده‌كه‌ینه‌وه".
ناوبراو ڕایگه‌یاند: "ته‌واوی کەرەستە ته‌ندروستییه‌كان بۆ نه‌خۆشخانه‌كه دابین كراوه، ئه‌و کەرەستانەی له نه‌خۆشخانه‌كه برابوون، ته‌واویان گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌كه".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هێمایی بۆ ئه‌وه كرد: "كارمه‌ندی تهندروستییشمان بۆ نه‌خۆشخانه‌كه دامه‌زراندووه كه 280 كه‌سن و له‌و ڕێژه‌یه دكتۆری پسپۆڕی تێدا نییه، ئێستا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ته‌ندروستیی هه‌ڵه‌بجه پلانێكی هه‌یه بۆ دابینكردنی دكتۆری پسپۆڕ بۆ نه‌خۆشخانه‌كه، ئێمه ناتوانین بڵێین ئه‌و ڕۆژه نه‌خۆشخانه‌كه ده‌كرێته‌وه، به‌ڵام هه‌موو لایه‌ك دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه له ماوه‌یه‌كی نیزیكدا نه‌خۆشخانه‌كه ده‌كرێته‌وه، چونكه هیچ كێشه‌یه‌كی نه‌ماوه".
kdp-
