مەسروور بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای دیپلۆماسی بەریتانیا كرد
لە دیدارێکدا، کە هەریەک لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق و کونسووڵی گشتی بەریتانیا لە هەولێر و نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا ئامادە بوون، پەرەسەندن و پێشهاتەکانی ناوچەکە و پەیوەندی دوو قۆڵی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا تاوتوێ کرا.
لەو دیدارەدا تایبەت بە بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر، مەسرور بارزانی پەسەندکردنی بودجەی گشتیی بە هەنگاوێکی ئەرێنی وەسفکرد، بەو پێیەی دەبێتە هاندەر بۆ چارەسەرکردنی پرسە هەڵواسراوەکان و بە پێویستیزانێ بەریتانیا رۆڵی خۆی ببینێ لە زیاتر لێکنزیککردنەوە و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەردوولادا.
لەلای خۆیەوە وەزیری دەوڵەتی حکوومەتی بەریتانیا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقیا باسی لەوە کرد، بەریتانیا لە پەرەپێدان و پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان بەردەوام دەبێت و رایگەیاند، وڵاتەکەی پشتگیری زیاتر لە هەماهەنگی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە ناوچەکانی تایبەت بە مادەی ١٤٠ دەکات، بۆئەوەی دەرفەت نەدرێتە سەرهەڵدانەوەی داعش و زەمینەی رێککەوتنی سیاسی لەسەر بنەمای دەستوور بۆ چارەسەری کێشەکانی ئەو ناوچانە بێتەدی.
kdp-
