به‌رپرسێك: میلیشیاكانى حه‌شد و وه‌قفى شیعه گۆڕى پێغه‌مبه‌ره‌كانیان داگیر كردووه
ئه‌بوبه‌كر كه‌نعان، به‌ڕێوه‌به‌رى وه‌قفى سوننه له نه‌ینه‌وا، په‌یامێكى ئاراسته‌ى نۆفهڵ عاگووب، پارێزگارى نه‌ینه‌وا كرد، كه تێیدا هاتووه: "دیوانى وه‌قفى شیعه ده‌ستى به‌سه‌ر گۆڕی پێغه‌مبه‌ر شییت له مووسڵ گرتووه، پێشتریش ده‌ستیان به‌سه‌ر گۆڕى پێغه‌مبه‌ر یونس گرت".
ڕوونیكردووه‌ته‌وه، كه به‌ڵگه‌ى فه‌رمى و سه‌لمێندراویان هه‌یه و ده‌یسه‌لمێنن ئه‌و موڵكانه سه‌ر به وه‌قفى سوننه‌ن و له ئێستادا وه‌قفى شیعه ده‌ستى به‌سه‌ریاندا گرتووه.
داواشى له‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد، سنوورێك بۆ ئه‌و جۆره هه‌ڵسوكه‌وتانه‌ى وه‌قفى شیعه و میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى دابنێن بۆ ئه‌وه‌ى ده‌رگاى شه‌ڕى تایفیی له پارێزگاكهیندا واڵا نه‌كرێت.
پێشتریش ده‌یان دوكاندار و فرۆشیار له‌ناوچه‌ى نه‌بى یونس له مووسڵ، داوایان له هه‌ردوو حكوومه‌تى نه‌ینه‌وا و فیدڕاڵى كرد، ڕێگه له‌و وه‌به‌رهێنانه بگرن كه له‌گه‌ڵ وه‌قفى شیعه و میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبیدا ڕێكه‌وتوون: "وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان نانبڕاویان كردووین".
