ئەحمەد مەلا: عەبدولمەهدی "دەستکەوت"ی عەبادی و حەشدی شەعبی دژی کورد دەسڕێتەوە
ئەحمەد مەلا تەڵاڵ، میدیاکاری بەناوبانگی عێراقی لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، رای گەیاندووە، عادل عەبدولمەهدیی سەرۆکوەزیرانی عێراق "میلی کاتژمێر لە کەرکووک بەرەو پێش 16-10-2017 دەگەڕێنێتەوە".
ئەحمەد مەلا تەڵاڵ ئاماژەی بە بڕیاری عادل عەبدولمەهدی بە کشاندنەوەی هێزی دژەتیرۆری عێراق لەناو شاری کەرکووک کردووە و رای گەیاندووە، هەرچەند لیوای سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق، کە کوردن، سەر بە هێزە عێراقییەکانە، بەڵام سپاردنی ئاسایشی کەرکووک بەو لیوایە واتە "تەنازولکردنە بۆ کورد و سڕینەوەی دەستکەوت"ی حەیدەر عەبادیی سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق (2014- 2018) و حەشدی شەعبییە.
بەپێی زانیارییەکان، حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق لە هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەرکووک و یەکێک لە رێگەچارەکانیش، کشاندنەوەی هێزە عێراقییەکانە لەناو کەرکووک و سپاردنی پاراستنی کەرکووک لە دەرەوە بە پێشمەرگە و سوپای عێراقە".
لە رۆژی 16ـی ئۆکتۆبەری 2017، میلیشیاکانی حەشدی شەعبی بە هاوکاریی گرووپێکی خیانەتکار و بە فەرمانی حەیدەر عەبادی، شاری کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی سنووری پارێزگاکانی دیالە و نەینەوایان داگیر کرد.
باسنيوز
