لە ناوچەیەکی وڵاتی ئیتاڵیا نرخی خانوو بە یەک یۆرۆیە

لە ناوچەیەکی وڵاتی ئیتاڵیا نرخی خانوو بە یەک یۆرۆیە
شاره‌وانی یه‌كێك له‌ ناوچه‌كانی ئیتاڵیا بڕیاریداوه‌ به‌ فرۆشتنی ژماره‌یه‌ك له‌ خانووه‌كان به‌ نرخی یه‌ك یۆرۆ.


شاره‌وانی ناوچه‌ی سامبوكا له‌ وڵاتی ئیتاڵیا ڕای گه‌یاندووه‌، كه‌ هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێ خانوویه‌ك له‌ ناوچه‌كه‌یان بكرێت ئه‌وا نرخی هه‌ر خانوویه‌ك یه‌ك یۆرۆیه‌، هۆكاری هه‌رزانی ئه‌و خانووانه‌یش بەهۆی ئه‌وه‌ی كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ هاووڵاتییانی سامبوكا كۆچیان كردووه‌ بۆ شاره‌كانی دیكه‌ی ئیتاڵیا و خه‌ریكی شاره‌كه‌ به‌ ته‌واوه‌تی چۆڵ ده‌بێت، بۆیه‌ شاره‌وانی سامبوكا بۆ هاندانی هاووڵاتییان ئه‌م نرخه‌ی داناوه‌.


هه‌موو كه‌سێك ناتوانێ خانووی سامبوكا بكڕێـت، چونكه‌ شاره‌وانی مه‌رجی داناوه‌، یه‌كێك له‌و مه‌رجانه‌ی كه‌ كه‌سی كڕیار پێویسته‌ بۆ ماوه‌ی 3 ساڵ له‌ خانووه‌كه‌ بمێنێه‌وه‌ نابێ چۆڵی بكات و بچێته‌ شوێنێكی دیكه‌، هه‌روه‌ها دەبێت کەسی کڕیار بڕی 5 هه‌زار یۆرۆ وه‌كو دڵنیایی دابنێت.










باسنيوز
Top