پارتی: پۆستەکانی حکوومەت بەپێی خاڵبەندی دابەش دەکرێت

پارتی: پۆستەکانی حکوومەت بەپێی خاڵبەندی دابەش دەکرێت
سەرکردەیەکی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای کرد، کۆبوونەوەی سێقۆڵیی نێوان هەریەک لە پارتی و یەکێتی و گۆڕان، بە مەبەستی ئامادەکردنی پڕۆژەیەکی هاوبەشە و نەیشاردەوە کە پۆستەکانیش حکوومەت بەپێی خاڵبەندی دابەش دەکرێت.

د. ئاراس حەسۆ میرخان، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی، ڕایگەیاند: ”هەفتەی پێشوو کۆبوونەوە لەنێوان پارتی و یەکێتی، هەروەها پارتی و گۆڕان کران، دوو لێژنە هەن، دادەنیشنەوە و هەوڵدەدەن پڕۆژەیەکی هاوبەش لەنێوان هەرسێ لایەن ئامادە بکرێت“.

ئاماژەشی بەوە کرد: ”تەقریبەن لەسەر بنەمای خاڵبەندی مامەڵە دەکەین، ڕەچاوی یەکێتیشمان کردووە، بەڵام ئەوەی پێشتر هەبووە، کۆتایی هاتووە، یەکێتیش دەزانێ کە دەکرێ هەرسێ لایەنمان لەسەر حکوومەت پێک بێین. ڕێککەوتنێک لەسەر بنەمای شایستەی هەڵبژاردن“.


ئاراس حەسۆ دووپاتی کردەوە کە پارتی و یەکێتی و گۆڕان، حکوومەت پێک دەهێنن، ڕەنگە دواتر لەگەڵ لایەنەکانی دیکەش دابنیشن، تاوەکوو بەشداری بکەن، بەڵام بەرنامەی کاری حکوومەت لەلایەن ئەو سێ لایەنەوە دادەڕێژرێت.








باسنیوز
Top