یوونسکۆ: 617 ملیۆن منداڵ له جیهان نه‌خوێنده‌وارن
رێكخرای جیهانی (یونسكۆ) به بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانیی په‌روه‌رده و بارهێنانەوە كه 24 كه مانگ بوو ڕاپۆرتێكی بڵاو كرده‌وه له‌سه‌ر قه‌یرانێكی دیكه‌ی جیهان كه بوونی نه‌خوێنده‌وارییه له نێوان منداڵاندا و له ڕاپۆرته‌كه‌ی ئه‌م ڕێكخراوه‌دا هاتووه كه 617 منداڵ له جیهاندا هه‌ن نه ده‌توان بخوێننه‌وه نه دەشتوانن بژمێرن.
ماریا بومر، كه سه‌رۆكی لێژنه‌ی تایبه‌ت بە ئه‌ڵمانیایە لەو رێكخراوه ده‌ڵێت: "به‌هۆی دووریی هه‌ندێك لە قوتابخانه‌كان له خێزانه‌كان و زیادبوونی ژماره‌ی په‌نابه‌ران له جیهاندا، نهخوێندهراری له‌ناو منداڵاندا ڕێژەی به‌رزتر بووەتەوە، هه‌روه‌ها به‌شێكی دیكه‌ش له هۆكاره‌كه‌ی بۆ هۆی ئه‌وه‌یه كه خانه‌نیشنی مامۆستایان زیاد بووه، كه ئه‌مه‌ش كاریگەریی زۆر لەسەر نهخۆیندهواری و به‌تایبه‌ت له هه‌ندێك وڵاتی ئه‌ورووپی وه‌كوو ئه‌ڵمانیا کردووە و ژماره‌یه‌كی زۆر له مامۆستایان خانه‌نشین بوون".
باسنيوز
