گەشتە ئاسمانییەکانی تورکیا و سلێمانی دەستیان پێکردەوە
ئەمڕۆ شەممە ٢٦⁄١⁄٢٠١٩ تاهیر عه‌بدوڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی له پرێکس كۆنفرانسێكدا ڕای گەیاند: "ڕۆژی 29 ی ئه‌یلوولی ساڵی ٢٠١٧ حکوومەتی تورکیا بە فەرمی گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ فڕۆکەخانی سلێمانی ڕاگرت، له‌و كاته‌شه‌وه تا ئێستا فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی نه‌یتوانیوە گه‌شته ئاسمانییه‌كانی بۆ وڵاتی توركیا ئه‌نجام بدات، بەڵام دواجار بە ھەوڵی قوباد تاڵەبانی، نێچیرڤان بارزانی و هێز و لایه‌نه‌كانی دیکە گه‌شتی ئاسمانیی نێوان فڕۆكه‌خانه‌كانی توركیا و سلێمانی ده‌ستیان پێكرده‌وه".
گوتشی: "دوای 16 مانگ له ڕاگرتنی گه‌شته ئاسمانییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ سلێمانی، خۆشبەختانە سه‌عات 3:10 به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ گه‌شته ئاسمانییه‌كانی نێوان توركیا و سلێمانی ده‌ستیان پێكرده‌وه و ئێستا گەشتیاران دەتوانن لەڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانییەوە گەشت بۆ تورکیا ئەنجام بدەن".
ئاماژەی بەوەش دا: "ئێمە وەکوو لایەنی پیشەیی باسی دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی تورکیا ۆ سلێمانی دەکەین، بۆیە نازانین لە بەرامبەر چی گەشتە ئاسمانیەکانی تورکیا و سلێمانی کراوەتەوە، بۆیە داوا دەکەین، فڕۆكه‌خانه‌كان نه‌خرێنه ناو ململانێیه سیاسییه‌كان و به‌رژه‌وه‌ندیی هاووڵاتیان له‌به‌رچاو بگێرێت".
به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی، باسی لەوەش کرد: "سوپاسی هه‌موو لایه‌ك دەکەین کە هه‌وڵه‌كانیان چڕ کردوەتەوە بۆ ئەوەی گه‌شته ئاسمانییه‌كانی نێوان توركیا و سلێمانی دەست پێ بکاتەوە".
باسنيوز
