غازپرۆمى رووسى سێ كێڵگه‌ى نه‌وتيى له گه‌رميان به‌جێده‌هێڵێت
به‌ڕێوبه‌رى ناحيه‌ى سه‌رقه‌ڵا له سنوورى پارێزگاى كفرى له لێدوانێكدا رايگه‌ياند، دواى دوو ساڵ كاركردن و هه‌وڵه‌كانى بۆ دۆزينه‌وه‌ى نه‌وت له سێ كێڵگه‌ى سنوورى گه‌رميا، كۆمپانياى غازپرۆمى رووسى كۆتايى به كاركردن هێنا و زه‌وييه‌كانى راده‌ستى جووتيارانى ناوچه‌كه كرده‌وه.
گوتيشى: ئه‌و كۆمپانيايه نه‌يتوانيوه بڕى نه‌وتى پێويست له كێڵگه‌كان به‌ده‌ستبخات، به هۆى زۆرى ئاوى ئه‌و بيرانه‌ى هه‌ڵيكه‌ندوون و خه‌رجى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت زياتر بووه له داهاته‌كه‌ى، ئه‌مه‌ش وايكردووه ده‌ستبه‌ردارى كێڵگه‌كان بێت.
K24
