ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا په‌یمانگایه‌كی كولتووری هاوبه‌ش له هه‌ولێر داده‌مه‌زرێنن
به گوێره‌ی وێبسایتی رۆژنامه‌ی "ذه ئارت"، ئه‌و 10 سه‌نته‌ره تا ساڵی 2020 ده‌كرێنه‌وه، له سه‌ره‌تاشدا چوار سه‌نته‌ر ده‌كرێنه‌وه، كه له شاره‌كانی هه‌ولێر، ریۆ دی جانیرۆی به‌رازیل، بیشكیكی پایته‌ختی قیرغزستان، پالێرمۆی هه‌رێمی سیسیلی ئیتاڵیا ده‌بن.
رۆژنامه‌كه بڵاویكردووه‌ته‌وه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاندووه، به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ره‌كان له‌لایه‌ن په‌یمانگای كولتووریی فه‌ره‌نسیی و په‌یمانگای كولتووری ئه‌ڵمانیه‌وه ده‌ستنیشان ده‌كرێن و كارمه‌ندانی به دوو زمانی جیاواز قسه ده‌كه‌ن.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، رێككه‌وتنه‌كه رۆژی 22ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2019، له‌لایه‌ن ئه‌نگێلا مێركل، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا و ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نساوه واژۆ كراوه.
k24-
