نێچیرڤان بارزانی و شاندی باڵای ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ریی شاهانه‌ی به‌ریتانیا كۆبوونه‌وه
له دیدارێكدا كه به‌ڕێزان به‌نگین قاسم سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان، به‌ختیار قازی سه‌رۆكی سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستان و که‌ریم سنجاری وه‌زیری ناوخۆ ئاماده‌ی بوون، شاندی میوان خۆشحاڵیی خۆیان به سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و پێشكه‌وتنه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیان له بواری دادوه‌ریدا به‌رز نرخاند.
شاندی میوان ئاماده‌ییی خۆیان ده‌ربڕی بۆ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان و پشتگیریی ڕۆڵی یاسا و دادوه‌ری و به‌هێزكردنی دادگاكانی هه‌رێم له بواری ته‌كنیكی و ڕاهێنانی دادوه‌ره‌كان له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ك چۆن له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ریی عێراقیش هه‌مان هه‌ماهه‌نگییان هه‌یه، ئه‌مه‌ش به‌مه‌به‌ستی به‌ڕێوه‌بردنی باشتری كه‌یسه‌كانی تیرۆر و سه‌ربه‌خۆییی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و سه‌روه‌ریی یاسا له هه‌رێمی كوردستان و عێراق.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی سه‌ردانی شانده‌که‌ی كرد و هیوای خواست ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌یان به هاوكاری و هه‌مانگی له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان كار بۆ به‌ره‌وپێشبردنی زیاتری بواری یاسا و دادوه‌ری له هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن به‌تایبه‌تی كه به‌ریتانیا له بواری سه‌روه‌ریی یاسا و دادوه‌ریدا خاوه‌ن ئه‌زموونێكی دوور و درێژ و تۆكمه‌یه و له‌مباره‌یه‌وه هه‌ر ئاسانكارییه‌كی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ به‌رده‌وامی و به‌هێزكردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی دادوه‌ریی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌ریتانیای نیشان دا.
تاوتوێكردنی دوا پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه و چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌ریتانیا له بواره جیاوازه‌كاندا، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو..
kdp-
