نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ شاندێكی سه‌رۆكایه‌تیی تایفه‌ی سریانی ئه‌رتۆدۆكس كۆبووه‌وه
شاندەكە به سه‌رۆكایه‌تیی قه‌داسه‌تی پا‌تریاك مار ئه‌غناتیۆس ئه‌فرامی دووه‌م پاتریاركى ئه‌نتاكیا و ته‌واوى ڕۆژهه‌ڵات و شاندێكی یاوه‌ری، كه له ژماره‌یه‌ك مه‌تران پێكهاتبوو، سەردانی سەرۆك وەزیرانی كردبوو.
له دیدارێكدا شاندی میوان خۆشحاڵیی خۆیان به دیداریان له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی ده‌ربڕی و سوپاسی خه‌ڵك و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پێشمه‌رگه‌یان كرد بۆ پاراستن و حه‌واندنه‌وه و هاوكاریكردنی كرستیانەكان له كاته سه‌خته‌كاندا و ئاماژه‌یان به مێژووی كرستیانان له ناوچه‌كه كرد كه به ئاشتی له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی دیكه ژیاون و پێكه‌وه‌ژیانی پێكهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستانیان به‌رز نرخاند.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆك وه‌زیران سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه‌ی كرد و تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه كولتووری پێكه‌وه‌ژیانی هه‌رێمی كوردستان له باوه‌ڕێكه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه و له پاراستنی ئه‌و كولتووره‌ش به‌رده‌وام ده‌بن، هیوایشی خواست ئه‌و كرستیانانه‌ی ئاواره‌ی هه‌رێمی كوردستان بوونه ڕوو نه‌كه‌نه ده‌ره‌وه‌ی وڵات و له وڵاتی خۆیان بمێننه‌وه. ئاماده‌یی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشی بۆ په‌ره‌پێدانی زیاترى په‌روه‌رده‌ی سریانی له هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی.
تاوتوێكردنی دۆخی ناوچه‌كه له ڕووی سه‌قامگیری و ئابووری و پاشه‌ڕۆژی ناوچه‌كه‌وه، له‌گه‌ڵ گۆڕینه‌وه‌ى یادگارى، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
kdp-
