ههرێمی كوردستان ههوڵهكانی بۆ نههێشتنی نهخوێندهواری چڕدهكاتهوه
پەروەردەو فێرکردن و بەرز کردنەوەی ڕێژەی خوێندەواری سیمای کۆمەڵگایەکی پێشکەتووە 24/1ـی ھەموو ساڵێکیش ڕۆژی جیھانی پەروەردەو فێرکردنە و ئامانج لە دیاریکردنی ئەو ڕۆژە بۆ ئەوەیە کە ھیچ تاکێک لە کۆمەڵگا نەمێنێت خوێندەوار نەبێت.
لهوبارهیهوه دڵشاد عومەر- بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی دەڵێت: "ئەوان 36 بنکەیان کردۆتەوە بۆ ئەو کەسانەی کە تەمەنیان لە 15 ساڵ بۆ 45 ساڵەو ئارەزوی خوێندن دەکەن، ھاوکات لە ڕێگەی وەزارەتی پەروەردەو بەڕێوەبەرایەتیەکەیانەوە ھەموو کەناڵێک دەکەنەوە بۆ نەھێشتنی نەخوێندەواری"، ئەوەش ئاشکرا دەکات کە ڕێژەی نەخوێندەواری لە نێو ئەو کەسانەدایە کە تەمەنیان لەسەرو 50 ساڵەوەیە.
بەرزکردنەوەی ڕێژەی خوێندەواری و ئاسانکاری بۆ فێرخوازان پێویستی بە پلان و بەرنامە ھەیە، بەڕێوەبەری پلان دانان لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی پلانێکی بەڕێوەبەرایەتیەکەیان لە گەڵ ڕێکخراوی یونسێف بۆ ئەو مەبەستە ئاشکرا دەکات .
ساڵانە لە پارێزکای سلێمانی 35 ھەزار خوێندکار پەیوەندی دەکەن بە ناوەندەکانی خوێندنەوەو لە پۆلی یەکی بنەڕەتی دادەنرێن، بەرزترین ڕێژەش لەسەر ئاستی ھەرێم پارێزگای سلێمانیە کە ڕێژەکەی لەسەدا 99.6% ھەر لەپارێزگای سلێمانی کەمترین ڕێژەی خوێندکار واز لە خوێندن دەھێنن کە ڕێژەکەی لە سەدا دووە و ئەوەش لە خوار ڕێژەی ستانداردی جیھانیەوەیە.
k24-
