له دێره‌لووك مه‌راسيمى به‌خاكسپاردنى ته‌رمى دوو شههيدى بۆردومانه‌كانى توركيا به‌ڕێوه‌ده‌چێت
له سنووری ئامێدی رایگه‌یاند، دوێنێ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا ده‌ستیان به بۆردومانكردنی بنكه و باره‌گاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه" له ناوچه سنوورییه‌كانی سه‌ر به ئامێدی كردووه و له‌و بۆردومانه‌شدا 2 هاووڵاتی له "گه‌لی ره‌شاڤا" له سنووری ناحیه‌ی دێره‌لوك شه‌هید بوون و دووی دیكه‌ش بێسه‌روشوێنن.
كه‌س و كاری ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی له بۆردومانه‌كه‌دا شه‌هید بوون، تا ئێستا ته‌رمی دوو له شه‌هیده‌كان دۆزراونه‌ته‌وه و دووی دیكه‌ش هێشتا نه‌دۆزراونه‌ته‌وه، وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، سه‌رجه‌م ئه‌و هاووڵاتیانه، سه‌ر به عه‌شیره‌تی "رێكانی"ـنه.
k24-
