شوێنی بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا له ئامێدی
له ئامێدی، به‌هۆی بۆردومانه‌كه‌ی دوێنێ شه‌و، دوو هاووڵاتی دیكه‌ش بێسه‌روشوێن بوونه و نه‌دۆزراونه‌ته‌وه.
وه‌ك له گرته ڤیدیۆییه‌كانیش ده‌رده‌كه‌وێت، به‌هۆی بۆردومانه‌كه، چاڵێكی گه‌وره له شوێنه‌كه درووستبووه و هاووڵاتییان ده‌ڤه‌ره‌كه سه‌ردانییان كردووه و دیمه‌نه‌كانیان ره‌وانه كردووه.
گه‌لی ره‌شاڤا ده‌كه‌وێته سنووری ناحیه‌ی دێره‌لوكی قه‌زای ئامێدی، سه‌ر به پارێزگای دهۆكو ئه‌و دوو هاووڵاتییه‌ی شه‌هید بوونه، له هۆزی رێكانیین.
به هۆی بوونی بنكه و باره‌گاكانی "په‌كه‌كه"، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا به شێوه‌یه‌كی نیمچه رۆژانه ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆردومان ده‌كه‌ن.
k24-
