فراکسیۆنی پارتی: بۆردوومانی خه‌ڵکی سڤیلی هه‌رێمی کوردستان هیچ پاساوێک هه‌ڵناگرێت
بەهۆی بۆردوومانی تورکیاوە لە ناوچە سنوورییەکانی نزیک شارۆچکەی دێرەلووک-ی سەر بە ئامێدی دوو کەس گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
ده‌قی راگهێنراوهكهی له فراکسیۆنی پارتی
به‌داخه‌وه جارێکی‌تر بەهۆی بۆردوومانی تورکیاوە لە ناوچە سنوورییەکانی نزیک شارۆچکەی دێرەلووک-ی سەر بە ئامێدی دوو هاوڵاتی شه‌هیدبوون و دوو کەسی دیکەش بێسهرو شوێنن.
وێڕای سه‌ره‌خۆشی فراکسیۆنی پارتی بۆ بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان هیوای دیاربوونی چاره‌نووسی بێسه‌روشوێنان ده‌خوازین، جارێکی‌تر ته‌ئکید له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی نه‌گۆڕمان ده‌که‌ینه‌وه که بۆردوومانی خه‌ڵکی سڤیلی هه‌رێمی کوردستان هیچ پاساوێک هه‌ڵناگرێ به‌توندی ئیدانه‌ی ده‌که‌ین و پێویسته ئه‌و هێزانه‌ی بوونه‌ته بیانووی بۆردوومانه‌کان ململانێی خۆیان نه‌که‌ن به‌پاساوی ئه‌وه‌ی چیتر خه‌ڵکی سڤیل و گوند نشینی هه‌رێمی کوردستان ببنه قوربانی.
kdp-
