ئورەیی: تاوەكو ئێستا نزیكەی ٢٠هاووڵاتی شەهید بوون و چواری دیكەش بێسەروشوێنن
عومەر ئورەیی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئێمە بە توندی ئیدانەی كوشتنی ھاووڵاتیانی سڤیل دەكەین و ئەمە زوڵمێكە لە خەڵكی ئەو ناوچانە دەكرێت، بە ھۆی ئەوانیشەوە لەو بۆردوومانەی دواییدا دوو كەس شەھید بوونە و چوار كەسی دیكەش ونن، كە تا ئێستا بە دوایاندا دەگەڕێین".
ئورەی گوتیشی: "چەندین جار داوامان لە پەكەكە كردووە خۆیان لە ئێمە بە دوور بگرن، بەڵام ئەوان خەمی كوشتنی كەسیان نییە، ئەمەش بووەتە ھۆی ترس و دڵەڕاوكێیەكی زۆر لای خەڵكی ئێمە".
دەشڵێ: "بە ھۆی ئەو بۆردوومانانەوە، لە سنووری ئێمە تاوەكو ئێستا نزیكەی ٢٠ كەس شەھید بوونە".
kdp-
