دیاری حوسێن: كەركووكییەكان چاوەڕێی پێشمەرگە و پارتین.. گفتوگۆكان بەردەوامن
بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران، ھێزی دژەتیرۆر لە كەركووك دەكشێتەوە و لیوایەكی سەر بە ھێزی تایبەت بە ئەنجوومەنی وەزیران شوێنیان دەگرێتەوە، لەو بارەیەوە، دیاری حوسێن، جێگری بەرپرسی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی كەركووك - گەرمیانی پارتی، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "گۆڕینی ھێز لە كەركووك ھیچ جیاوازییەكی بۆ شارەكە نییە و لە بەغداوە دێت و خەڵكی ناوچەكە نییە و پێشمەرگە و ئاسایشی لەگەڵ نییە، بۆیە كەركووكییەكان چاوەڕێی پێشمەرگە و پارتین، هاوكات ھاتنی ئەو ھێزە ھیچ سوودێكی بۆ شارەكە نابێت، چونكە جاری وا ھەیە بە قسەی كەسێكی شۆڤێنی ئەو ھێزانە كێشە بۆ كورد دروست دەكەن".
حوسێن گوتیشی: "بە بێ رێككەوتنی نێوان ھەرێم و بەغدا، دۆخی كەركووك ئاسایی نابێتەوە، بەڵام لە ئێستادا ھەوڵ و گفتوگۆی بەردەوام ھەیە بۆ ئەوەی رێككەوتن بكرێت و سەرۆكوەزیرانی ئێستای عێراقیش ئامادەیە بۆ چارەكردنی ئەو پرسە و رای لە سەرۆكوەزیرانی پێشوو جیاوازترە، بۆیە چاوەڕێ دەكەین لە ماوەی داھاتوودا ئەو پرسە چارە بكرێت".
kdp-
