به‌سام عه‌لی: 127 خانوو ڕاده‌ستی كه‌سوكاری شه‌هیدان كراون
به‌سام عه‌لی به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "له‌گه‌ڵ كۆمپانیای به‌ڕێز گرێبه‌ستمان هه‌یه بۆ كڕینی 250 خانووی كۆمپانیای ناوبراو له پڕۆژه‌ی گۆران سیتی، كه تا ئێستا 127 خانوو ته‌واو بوون و دابه‌ش كراون به‌سه‌ر كه‌سوكاری شه‌هیدانی سه‌ربه‌رزی پارتیماندا".
به‌سام عه‌لی گوتیشی: "له هه‌فته‌ی دابێ 37 خانوو كه له لایه‌ن كۆمپانیای به‌ڕێزه‌وه ڕاده‌ستمان ده‌كرێت، ڕاسته‌وخۆ ئێمه‌ش دابه‌شی ده‌كه‌ین به‌سه‌ر كه‌سوكاری شه‌هیداندا، كۆمپانیای ناوبراو به‌ڵێنی داوه له ماوه‌یه‌كی نزیكدا ته‌واوی ئه‌و خانووانه‌ی بە پێی گرێبەست لێمان کڕیون، تەواویان بکات و ڕاده‌ستمان بكات".
پارتی دیموكراتی كوردستان له ساڵانی ڕابردوو 318 خانووی له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه دروست كرد بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان كه له هه‌ڵه‌بجه به گه‌ڕه‌كی شه‌هیدانی پارتی ناسراون، به‌ڵام تا ئێستا خزمه‌تگوزارییه‌كانیان بۆ جێبه‌جێ نه‌كراوه.
به‌سام عه‌لی دەشڵێ: "له ساڵانی ڕابردوو توانراوه 318 خانوو بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان بنیات بنرێت كه تا ئێستا خزمه‌تگوزارییه‌كانیان پێ نه‌گەیشتووه. ئێمه مه‌كته‌بی سیاسیی پارتیمان و، خودی پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌شمان له جێبه‌جێنه‌كردنی خزمه‌تگوزاری بۆ ئه‌و گه‌ڕه‌كانه ئاگادار كردووه‌ته‌وه، پێیان گوتین ئه‌و خانووانه له زمنی گه‌ڕه‌كه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ن و ده‌بێ له پلانی پارێزگار بێت بۆ جێبه‌جێكردنی خزمه‌تگوزاری بۆیان و پارێزگاریش به‌ڵێنی داوه بۆ گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری پێیان، كه به هۆی قه‌یرانی داراییەوە نه‌تواندراوه خزمه‌تگوزارییان بۆ جێبه‌جێ بكرێت، گه‌شبینین و هه‌موو توانای خۆمان خستووه‌ته گه‌ڕ كه خزمه‌تگوزاری گشتی به‌و 318 خانووه‌ش بگه‌یه‌نین."
به‌رپرسی لقی 12ی پارتی له هه‌ڵه‌بجه هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات، به‌شێك له كه‌سوكاری شه‌هیدانی سنووری لقی 12 له سلێمانی و له خانووه‌كانی قولە رەیسی سوودمه‌ند بوون، ئێستا به ڕێنماییی سه‌رۆك بارزانی كاركردن له ته‌واوكردنی ئه‌و خانووانه‌ش ده‌ستی پێ كردووه‌ته‌وه، به‌شێكی دیكه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدانی سنووری لقی هەڵەبجە له هه‌ولێر سودمه‌ند بوون.
ناوبراو كه‌سوكاری شه‌هیدان دڵنیا ده‌كاته‌وه كه پارتی به‌ردەوام ده‌بێت له دابینكردنی خانوو بۆ ته‌واوی كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان.
kdp-
