د.فوئاد حوسێن و وەزیری دارایی تورکیا کۆبوونەوە

د.فوئاد حوسێن و وەزیری دارایی تورکیا کۆبوونەوە
جێگری سەرۆكوەزیران-وەزیری دارایی حکوومەتی عێراقی فیدراڵ، لەگەڵ وەزیری دارایی توركیا كۆبووەوە و لە دیدارەکەدا هەردوولا لەسەر پێكهێنانی شاندێكی پایەبەرز لەسەر ئاستی هەردوو وڵات رێككەوتن.

د.فوئاد حوسێن جێگری سەرۆكوەزیران-وەزیری دارایی لە چوارچێوەی بەشداریكردنی لە كۆڕبەندی ئابووری جیهانی لە شاری داڤۆس لە سویسڕا، لەگەڵ بیرات ئەلبیراك وەزیری گەنجینەی توركیا كۆبووەوە.

لەو دیدارەدا باس لە پەیوەندی دووقۆڵی نێوان هەردوو وڵات وئەو رێكارانە كرا كە بۆ بەهێزكردنی ئەو پەیوەندیانە پێویستن خرانە ڕوو بەتایبەتی لە بواری ئابووریدا.
هەر لەم دیدارەدا باس لە بارودۆخی سیاسی كرا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وكاریگەری ئەو بارودۆخە بەسەر ناوچەكە گشتی تیشكی خرایە سەر.

هاوكات هەردوولا لەسەر پێكهێنانی شاندێكی پایەبەرز لەسەر ئاستی هەردوو وڵات رێككەوتن بۆ نەهێشتنی ئەو تەگەرە وگرفتانەی دێنە بەردەم بەهێزكردنی پەیوەندی نێوان هەردوولا بەتایبەتی لەبواری نەوت.
kdp-
Top