هاتوچۆی هەولێر ساتەوەختی ڕووداوێکی هاتوچۆی لەسەر شەقامی 100م بڵاو کردەوە
فازڵ حاجی گوتەبێژی هاتوچۆی هەولێر لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) ڤیدیۆی ساتی ڕووداوەکەی بڵاو کردووەتەوە، کە نیوەڕۆی دوێنێ چوارشەممە 23/1/2019، بەهۆی هەوڵی پێچکردنەوەی نایاسایی ئۆتۆمبێلێکی تاکسی ڕوویدا.
گوتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ڕای گەیاندووە: "له‌سه‌ر شه‌قامی 100 مەتری له‌نزیك قوتابخانه‌ی ئه‌حمه‌دی خانی، نیسان سه‌نییه‌كی تاكسی هه‌وڵیدا له‌شوێنێک پێچ بکاتەوە، بەڵام له‌وكاته له‌لای ناوه‌راستی رێگایه‌كه بووه و به‌بێ سه‌یركردن یه‌كسه‌ر رێڕه‌وی گۆڕی و كه‌وته سه‌ر رێره‌وی پیكابێك ئه‌ویش خۆی پێداکێشا و ئەمەش بووە هۆی كۆنترۆڵ له‌ده‌ستدانی تاكسییه‌كه و چوونی بۆ دیوه‌كه‌ی تری شه‌قام، له‌وێش بارهه‌ڵگرێك خۆی پێداکێشا و وخستییە سه‌ر رێڕەوی ئۆتۆمبێلێکی تر و ئه‌ویش خۆی پێداکێشا".
ڕوونیشی کردووەتەوە، له‌ئه‌نجامی رووداوەکە زیانی گیانی نه‌بووە، بەڵام زیانی ماڵی زۆر به‌ر هه‌ر پێنج ئوتومبێلەکان كه‌وت.
باسنيوز
