پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی ژمارەیەک تۆمەتباری ڕاگەیاند
ئه‌مرۆ پێنجشەممە 24/1/2019، نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د به‌رێوه‌به‌ری به‌شی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاماری كار‌و چالاكییه‌كانی به‌ش و بنكه‌كانی سه‌ر بە به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له‌به‌رواری 1/1/2019 تا 23/1/2019ی خسته‌روو.
ئەو بەرپرسەی پۆلیسی سلێمانی ڕای گەیاند: "له‌لایه‌ن به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانه‌وه 19 تۆمه‌تبار به‌پێی ماده‌ی 446 له‌یاسای سزادانی عێراقی و به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی چه‌ند تاوانێكی دزییكردنی جۆراوجۆر ده‌ستگیركراون".
گوتیشی: "ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن نوسینگه‌ی رۆژهه‌ڵاتی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانه‌وه تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركرا به‌تۆمه‌تی ته‌قه‌كردن له‌كه‌سێك و برینداركردنی".
ڕوونیشی کردەوە، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه تۆمه‌تبارێكی دیكه ده‌ستگیركراوه كه سه‌رانه‌ی له‌هاووڵاتییان سه‌ندوه و له‌چه‌ند بنكه‌یه‌كی پۆلیس سكاڵای له‌سه‌ر بووه، له‌كاتی ده‌ستگیركردنیدا دوو ڕوومانه و ده‌مانچه‌یه‌كی پێبوه‌و ده‌ستیبه‌سه‌ردا گیراوه.
ئاشکراشیکرد، هێزه‌كانی به‌شی پۆلیسی چه‌مچه‌ماڵ 22 تۆمه‌تباری به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی چه‌ند تاوانێكی جۆراوجۆر ده‌ستگیركردوه‌و ڕووبه‌ڕووی یاسای كردونه‌ته‌وه.
نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د ڕاشی گەیاند: "له‌لایه‌ن به‌شی پۆلیسی فریاكه‌وتنه‌وه 125 حاڵه‌تی به‌هاناوه‌چوونی هاووڵاتییانی ئه‌نجامدراوه، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراون به‌تۆمه‌تی ته‌قه‌كردن و هه‌ڵگرتنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت".
جەختیش لەوەش کردەوە، له‌مانگی 11ی ساڵی رابردوه‌وه تا ئێستا 17 تۆمه‌تبار له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسی سلێمانییه‌وه ده‌ستگیركراون كه له‌لایه‌ن پۆلیسی هه‌ولێر و دهۆكه‌وه داواكراو بوون و دوای ده‌ستگیركردنیان ره‌وانه‌ی پۆلیسی ئه‌و دوو شاره كراونه‌ته‌وه.
باسنيوز
