له شاری ناشڤیڵی ئه‌مه‌ریكا زمانی كوردی ده‌خرێته په‌یڕه‌وی قوتابخانه‌كان
شاری ناشڤیڵی سه‌ر به ویلایه‌تی تێنه‌سی ئه‌مه‌ریكا، یه‌كێكه له‌و شارانه‌ی ئه‌مریكا كه ژماره‌یه‌كی زۆر كوردی لێده‌ژی و به كوردستانی بچووك ناسراوه، هه‌ر بۆیه قوتابخانه‌كانی ئه‌و شاره به‌هۆی زۆری رێژه‌ی قوتابی كورد، بڕیاریانداوه زمانی كوردیش بخه‌نه لیستی ئه‌و زمانانه‌ی دیكه، له قوتابخانه‌كانی ئه‌و شاره‌دا ده‌خوێنرێت.
هه‌ر له‌باره‌ی ئه‌و بڕیاره‌ی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی قوتابخانه‌كانی ناشڤیڵ، به‌یان سامی عه‌بدولڕه‌حمان نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئهمهریكاله تویته‌ر نووسیوویه‌تی: "ئه‌و بڕیاره، بڕیارێكی گرنگه بۆ هه‌زاران كوردی ئه‌و شاره و ئێستاش هه‌موو چاوه‌كان له‌سه‌ر كاربه‌ده‌ستانی ویلایه‌تی تێنهسییه كه ئه‌و بڕیاره په‌سه‌ند بكه‌ن".
شاری ناشڤیل له ویلایه‌تی تێنه‌سی ئه‌مه‌ریكا، ژماره‌یه‌كی زۆر ره‌وه‌ندی كوردی تێدا ده‌ژی و به‌و هۆیه‌وه‌ش به كوردستانی بچووك ناوده‌برێت.
k24-
