رۆژی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی بۆ توركیا دیاریكرا
له‌باره‌ی ژماره‌ی گه‌شته‌كانی نێوان فڕۆكه‌خانه‌كانی توركیا بۆ سلێمانی، وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی توركیا ده‌ڵێت: "هه‌فتانه 7 گه‌شت له‌نێوان فڕۆكه‌خانه‌كانی توركیا و فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی ئه‌نجام ده‌درێت".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه كۆمپانیای فڕۆكه‌وانی پیگاسۆسی توركی هه‌فته‌ی دوو رۆژ گه‌شته‌كانی بۆ هه‌ولێر و به‌سڕه ده‌ست پێده‌كاته‌وه و بڕیاریشه له 14ی مانگی داهاتوو گه‌شتی ئاسمانی له‌نێوان هه‌ولێر و دیلۆك ده‌ست پێ بكه‌ن.
زیاتر له ساڵێك و سێ مانگه توركیا گه‌شته‌كانی نێوان فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی راگرتووه، پاش ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌كانی نێوان فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بۆ توركیا، به‌ڵام ئه‌نقه‌ره به‌هۆی درووستبوونی چه‌ند گرفتێكی سیاسی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و به پاساوی په‌یوه‌ندیی ئه‌و حزبه له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه، گه‌مارۆی سه‌ر گه‌شته‌كانی نێوان توركیا و سلێمانی هه‌ڵنه‌گرت.
k24-
