لە کەرکووک جێگۆڕکێ بە بەشێک لە هێزە عێراقیيەکان دەکرێت
لهو بارهيهوه، سەنتەری راگەیاندنی ئەمنی ئەوەی رەتکردەوە و لە راگەیاندراوێکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، لە جێگەی ئەو هێزە لیوای 61ی تایبەتی سەر بە سەرۆک وەزیران لە کەرکووک جێگیر دەکرێن و ئەو ئەرکە تایبەتە جێبەجێ دەکەن کە پێیان سپێردراوە.
سەبارەت بە جێگۆڕکێی ئەو هێزانەش لە کەرکووک، پەرلەمانتاری پێشووی عێراق و ئەندامی ليژنەی ئاساییکردنەوەی باروودۆخی کەرکووک، شاخەوان عەبدوڵڵا بەکوردستان24ی راگەیاند، ئەو گۆڕانکارییە ناچێتە چوارچێوەی ئاساییکردنەوەی بارودۆخی کەرکووک، وەک هەندێک کەس شرۆڤەیان بۆ کرد، بەڵکو داواکاری کورد و ئەو وەفدەی کە لەسەر راسپاردەی سەرۆک بارزانی پێکهێنراوە، یەکێک لە داواکارییەکانی ئەوەیە، سەرجەم ئەو هێزانەی لە دوای شانزەی ئۆکتۆبەرەوە هاتوونەتە کەرکووک، بکشێنەوە و کۆتایی بە دۆخی سەربازی بهێنرێت.
ئاشکراشی کرد، لە چەند رۆژی داهاتوو ئەو وەفدەی پارتی سەردانی بەغدا دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی عێراق گفتووگۆی ئەو بابەتە دەکەن و کۆبوونەوەی فراوان ئەنجام دەدەن.
گوتیشی: ئێمە سوورین لە سەر داواکاریيەکانی خۆمان و سازشیان لێناکەین.
k24-
