به‌هۆی بۆدومانی فڕۆكه‌كانی توركیا 4 هاووڵاتی سڤیل له سنووری ئامێدی شه‌هید بوون
كه‌س و كاری ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی له بۆردومانه‌كه‌دا شه‌هید بوون،، تائێستا ته‌رمی دوو له شه‌هیده‌كان دۆزراونه‌ته‌وه و دووی دیكه‌ش هێشتا ته‌رمه‌كانیان نه‌دۆزراونه‌ته‌وه، وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، سه‌رجه‌م ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی شه‌هید بوونه، سه‌ر به عه‌شیره‌تی "رێكانی"ـنه.
به‌گوته‌ی چه‌ند شایه‌تحاڵێكیش، جگه له‌و 4 كه‌سه‌ی شه‌هید بوونه، كه‌سێكی دیكه‌ش بێسه‌روشوێنه و تائێستا سۆراخی نازانرێت.
وه‌ك ئاماژه‌شیان پێداوه، به‌هۆی ئه‌و بۆردومانه، ترس و نیگه‌رانی له‌ناو خه‌ڵكی ناوچه‌كه بڵاو بووه‌ته‌وه.
به‌پاساوی بوونی بنكه و باره‌گاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه"، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توكریا به شێوه‌یه‌كی نیمچه رۆژانه ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆردومان ده‌كه‌ن و، له چه‌ند شوێنێكه‌وه هێزی پیاده‌ش سنووریان به‌زاندووه و خاڵی سه‌ربازییان له‌ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان جێگیر كردووه.
k24-
