عەبدولخالق تەلعەت: لە بەرنامەدایە کە ٥ هەزار کامیرای چاودێری بۆ هەولێر دابنرێت
ساڵی ٢٠١٣ پلانی دانانی ٥ هەزار كامێرای چاودێری بۆ شاری هەولێر دانرا بە پێی پلانەكە دەبێت ئەو كامێرایانە لە شوێنە گشتییەكان و ناوشار و دەرەوەی شار دابنرێت. لیوا عەبدولخالق تەلعەت، بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هەولێر بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "بە هۆی قەیرانی داراییەوە پرۆژەی دانانی كامێرای چاودێری لە هەولێر وەستاوە، لە ئەگەری باشبوونی دۆخی دارایی، هەنگاوی سەرەكیی دانانی پرۆژەی ٥ هەزار كامێرای چاودێری دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە، كە شەقامە گشتییەكانی شار و دەرەوەی شار دەگرێتەوە، ئەم پرۆژەیە هاوشێوەی هەمان ئەو پرۆژانە دەبێت لە شاری ئەستەمبوڵ و عەممان جێبەجێ كراون و سەركەوتوو بوونە".
گوتیشی: "گوژمەی پرۆژەكە نزیكەی ٦٠ ملیۆن دۆلاری تێ دەچێت، دەكرێت بە قۆناغبەندی كاری لەسەر بكرێت، بەڵام بەدڵنیاییەوە كاری لەپێشینەمان جێبەجێكردنی ئەو بەرنامەیە دەبێت".
ئاماژەی بەوەش دا، بە حوكمی فراوانبوونی شاری هەولێر و هاتنی كۆمپانیا و خەڵكی دەرەوەی شارەوە، دەبێ لەوبارەیەوە ئامادەكاریی ئەمنی بكرێت و تیمەكانی ئەمنی چاودێریی وردی دۆخەكە دەكەن و ئەو بەرنامەیەش كارئاسانیی باش بۆ پۆلیسی هەولێر دەكات.
kdp-
