لە ھەولێر حەوت ئۆتۆمبێل پێکدا دەدەن
ئەمڕۆ چوارشەممە 23/1/2019، ڕائید کاروان خۆشناو، گوتەبێژی پێشووی پۆلیسی ھەولێر، لە پەیجی تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، دوو گرتە ڤیدیۆی ڕووداوێکی ھاتوچۆی بڵاو کردووەتەوە و ئاماژەی بەوە داوە، کە لە نزیک نەخۆشخانەی ڕزگاریی ھەولێر، حەوت ئۆتۆمبێل پێکیاندا داوە.
بەپێی زانیارییەکان، لەو ڕووداوەی ھاتوچۆیەی ھەولێردا تەنیا زیانی ماددی ھەبووە، بەڵام زیانی گیانی نەبووە.
باسنيوز
