کارەبای سلێمانی ئاگادارییەک بڵاو دەکاتەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە 23/1/2019، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی، لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، ئاگادارییەکی بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی بڵاو کردەوە، تێیدا ھاتووە: "بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی سەرجەم ھاوبەشەکانی کارەبا لە باخ، ڤێلا، بینای بازرگانی و شوێنە پیشەسازییەکانی ناوچەی شارباژێڕ لە سنووری کارەبای چوارتا ئاگادار دەکاتەوە، کە قەرزاری پارەی کارەبان و لەماوەی 15 ڕۆژدا بە مەبەستی دانەوەی قەرزەکانیان، سەردانی فەرمانگەی کارەبای چوارتا بکەن".
ھەر لە ئاگادارییەکەی بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای سلێمانیدا ڕوونیش کراوەتەوە، کە ئەگەر ئەو کەسانە قەرزەکانیان نەدەنەوە، دوای ئەو 15 ڕۆژە، لێژنەکانیان بۆ بڕینی کارەبا دەردەچن و سەرپێچیکاریش بەپێی یاسا سزا دەدرێت.
باسنيوز
