ڕێکخراوێک ھاوکاریی ڕۆڵەی شەھیدان لە سنووری پەروەردەی خەبات دەکات

 ڕێکخراوێک ھاوکاریی ڕۆڵەی شەھیدان لە سنووری پەروەردەی خەبات دەکات
ڕێکخراوێک لە سنووری پەروەردەی خەبات، بە جلوبەرگی زستانە، ھاوکاریی ژمارەیەک لە ڕۆڵەی شەھیدان کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە 23/1/2019، ڕێکخراوی (حاجی میقداد نەجاڕ)، بە مەبەستی ڕێزگرتن لە گەورەیی و گیانفیدایی شەھیدانی کوردستان و دڵخۆشکردن و کۆمەککردنی خانەوادەی شەھیدان، بە ھەماھەنگی لەگەڵ قایمقامیەتی قەزای خەبات، سەبەتەیەک لە جلوبەرگی زستانەی بەسەر 40 ڕۆڵەی شەھیدانی شەڕی داعشدا دابەش کرد.

لەو ڕێوڕەسمەدا کە بە ئامادەبوونی قایمقامی خەبات و نوێنەرانی ڕێکخراوەکە بەڕێوە چوو، مامۆستا عومەر حەمەد برایم، بەڕێوەبەری پەروەردەی خەبات، جەختی لە گرنگیی کۆمەککردنی قوتابییانی کەسوکاری شەھیدان کردەوە و بەرامبەر بەو دەستپێشخەرییەش، سوپاسی ڕێکخراوەکەی کرد.











باسنيوز
Top