باوکی کچە هەڵاتووەکەی سعودیە بە جەڵتە کۆچی دوایی کرد
ئەمڕۆ چوارشەممە 23-1-2019، میدیا عەرەبییەکان هەواڵێکیان بڵاو کردووەتەوە و تێیدا هاتووە، محەمەد ئەلقەنونی باوکی رەهەف، بە جەڵتەی دڵ کۆچی دوایی کرد.
رەهەف ئەلقەنون لە 7-1-2019، بە گەشتێک لە کێتەوە رووی کردە تایلاند و لەوێ لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) رایگەیاند، کە بەهۆی زەبروزەنگی خێزانەکەی، نایەوێ بگەڕێتەوە و دەیەوێ وەک پەنابەرێک روو بکاتە ئوستڕالیا.
دواتر حکوومەتی کەنەدا مافی پەنابەرێتی بە رەهەف بەخشی و لە رێوڕەسمێکدا پێشوازیی لێ کرد.
دوای گەیشتنی بە کەنەدا، ئەو کچە سعودیە، کە لەدایکبووی ساڵی 2000ـە، بە جلی نیمچە رووت دەرکەوت و لە لێدوانێکیشدا بۆ رۆژنامەنووسان، باسی هەڵگەڕانەوەی خۆی لە ئاینی ئیسلام کرد و رایگەیاند، خواردنەوەی ئەلکحولی دەخواتەوە و گۆشتی بەرازیش دەخوات.
باسنيوز
