ھێزێکی ئەمریکی لە نزیک خورماتوو جێگیر کران

 ھێزێکی ئەمریکی لە نزیک خورماتوو جێگیر کران
ھێزێکی ئەمریکی لە سنووری شارەدێی زنانەی سەر بە شای کفری جێگیر کران و لە یەکەمین کاریشیاندا، چەند مووشەکێکیان ئاراستەی چیای خورماتوو کردووە تاوەکوو هێزەکانی حەشدی شەعبی کە لە چیایەکەدا جێگیر کراون، ”چۆڵی بکەن“.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە شارەدێی زنانەی سەر بە کفری، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٣/١/٢٠١٩، ڕايگەیاند: "ئێستا ھێزێکی ئەمریکی لە سنووری زنانە جێگیر کراون و بنکەیەکیان دروست کردووە و لەو بنکەیەدا دەمێننەوە".

ئەوەشی ئاشکرا کرد کە هەر لە سنووری زنانە، تیرۆریستانی داعش هەن و جموجۆڵیان هەیە.

ڕوونیشی کردەوە کە ئەو ھێزەی ئەمریکا لە سنووری زنانەوە چەند مووشەکێکیان ئاراستەی چیای (ھەنجیرە) لە خورماتوو کردووە کە حەشدی شەعبی لەسەر چیاکە لە دوای داگیرکردنی خورماتوو لە ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ تێیدا جێگیر بوون، بەڵام دوای ئاراستەکردنی مووشەکەکان، هێزەکەی حەشدی شەعبی کەم کراوەتەوە.

شارەدێی زنانە دەکەوێتە ناوەندی ناوچەی داودەی سەر بە شاری خورماتووە، بەڵام لە دوای ساڵی ١٩٩١ەوە، لە رووی ئیدارییەوە ناوچەکە خراوەتە سەر شاری کفرییەوە.












باسنيوز
Top