رۆژی 25/1/2019 گه‌شته‌كانی فرۆكخانەی سلێمانی ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه‌

رۆژی 25/1/2019 گه‌شته‌كانی فرۆكخانەی سلێمانی ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه‌
توركیا گه‌مارۆی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلیمانی هةڵگرت و له‌وباره‌یه‌وه‌ جاهید تۆرهان، وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی توركیا له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوان فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی بۆ توركیا رایگه‌یاند: "رۆژی 25/1/2019 گه‌شته‌كان ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه‌".

له‌باره‌ی ژماره‌ی گه‌شته‌كانی نێوان فڕۆكه‌خانه‌كانی توركیا بۆ سلێمانی، وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی توركیا ده‌ڵێت: "هه‌فتانه‌ 7 گه‌شت له‌نێوان فڕۆكه‌خانه‌كانی توركیا و فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی ئه‌نجام ده‌درێت".

زیاتر له‌ ساڵێك و سێ مانگه‌ توركیا گه‌شته‌كانی نێوان فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی راگرتووه‌، پاش ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌كانی نێوان فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بۆ توركیا، به‌ڵام ئه‌نقه‌ره‌ به‌هۆی درووستبوونی چه‌ند گرفتێكی سیاسی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و به‌ پاساوی په‌یوه‌ندیی ئه‌و حزبه‌ له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌، گه‌مارۆی سه‌ر گه‌شته‌كانی نێوان توركیا و سلێمانی هه‌ڵنه‌گرت.





K24 -
Top