رێبوار تاڵەبانی: پۆستی پارێزگاری کەرکووک تەنیا مافی پارتییە
رێبوار تاڵەبانی، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک بە بەشی کوردیی (دەنگی ئەمریکا)ی ڕاگەیاند، ئەو بارودۆخه‌ی ئێستا لە کەرکووک هه‌یه، نایاسایی و ناده‌ستورییه، به‌پێی مادده (٩)ی ده‌ستوور، چونكه حكوومه‌تی عیراق بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه سیاسییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان، هێزی سه‌ربازی به‌كارهێنا. گوتیشی: “كه‌ركووك وه‌ك سه‌ربازگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی لێهاتووه، ئازادییه‌كان نه‌ماوه، چاوه‌ڕێین له‌چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق كه هه‌موو هێزه‌كان له‌ناو شاره‌كان به كه‌ركووكیشه‌وه بچنه ده‌ر".
ئەوەشی ڕەت کردووەتەوە دەست لەکار بکێشێتەوە و ڕای گەیاندووە: “ئەو دۆخەی کەرکووک په‌یوه‌ندی به كه‌سێكه‌وه نییە، بەڵکوو “چاو‌ڕێی ئاسایی كردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه‌م". دووپاتیشی کردۆتەوە: ”هه‌تا بارودۆخی ئه‌منی مسۆگه‌ر نه‌بێت، لایه‌نێك گره‌نتیی ته‌واو له‌سه‌ر پاراستنی ژیانم نه‌دات، ناچمه‌وه كه‌ركووك، چونكه ئاماژه‌م پێكرد كه چی‌یان به‌رامبه‌ر كردووم، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دانیشتنه‌كه له ده‌ره‌وه‌ی كه‌ركووك كرا، ئاساییه ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه به‌ڕێوه ده‌به‌م".
لەبارەی مافی هەڵبژاردنی ئەو لایەنە سیاسییەی کە پۆستی پارێزگاری کەرکووکی بەر دەکەوێت، ڕێبوار تاڵەبانی نەیشاردووەتەوە، له‌ناو ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكی کەرکووک، لیستی برایه‌تی زۆرینه‌یه، بۆیه “ده‌بێت لێی گه‌ڕێین بۆ لیسته‌كه كه كێ داده‌نێن، گرنگ ئه‌وه‌یه خزمه‌ت به‌شاره‌كه بكات". گوتووشیەتی: ”لیستی برایه‌تی له‌چه‌ند لایه‌نێكی شاره‌كه پێكهاتووه، زۆرینه‌یان پارتین، دواتر یه‌كێتی، پاشان لایه‌نه‌كانی تر، ئه‌گه‌ر به‌پێی ئیستیحقاقی هه‌ڵبژاردن بێت، پۆستی پارێزگار ئیستیحقاقی پارتیه‌ی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌پێی ئیستیحقاقی سیاسی بێت، ئه‌وه شتێكی تره و ده‌كه‌وێته‌وه سه‌ر ڕێکكه‌وتنی لایه‌نه سیاسییە‌كان".
باسنيوز
