ریڤینگ هرووری: چاوەڕوانی لایەنەكانین بۆ دیاریكردنی دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان

ریڤینگ هرووری: چاوەڕوانی لایەنەكانین بۆ دیاریكردنی دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان
سەرۆكی كاتیی پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، چاوەڕوانی ئەنجامی كۆبوونەوەی لایەنەكانن بۆ دەستنیشانكردنی دەستەیەكی نوێ بۆ سەرۆكایەتیی پەرلەمان. كۆبوونەوەی یەكەمی پەرلەمانی كوردستان تا ئێستا بە كراوەیی ماوەتەوە، پەرلەمانتاران سوێندی یاساییان خواردووە، بەڵام هێشتا دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان پێك نەهێندراوە.

ڕیڤینگ هرووری، لە لێدوانێكدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، گوتی: "فراكسیۆنەكانی پەرلەمان چاوەڕوانی ئەنجامی كۆبوونەوەی لایەنەكانن و هەر كات ئەوان گەیشتنە رێككەوتن، ڕۆژێك بۆ كۆبوونەوەی پەرلەمان دەستنیشان دەكرێت و دەستەی سەرۆكایەتی هەڵدەبژێردرێت".

هرووری ئاماژەیشی دا، ئەوان گەشبینن بە كۆبوونەوەی لایەنەكان، چونكە كاتێكی زۆری خایاند و پارتییش مكوڕە لەسەر پەلەكردن لە پێكهێنانی حكوومەت، بێگومان كۆبوونەوەكانیش ئەنجامیان دەبێت و خەڵكیش چاوەڕێیە. بڕیارە ئەمڕۆ پارتی دیموكراتی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان كۆ ببنەوە و دواپێشهاتەكانی پێكهێنانی حكوومەت تاوتوێ بكەن
kdp-
Top