د. بەشیر: پێش کۆتاییی ئەم مانگە بودجە دەخرێتە دەنگدانەوە
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، د. بەشیر حەداد، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "تا ئێستا لیژنەی دارایی، گفتوگۆ لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە دەکات و چاوەڕێ دەکرێت ئەمڕۆ تا سبەی بتوانن کاری خۆیان تەواو بکەن و دواتریش پێش کۆتاییی ئەم مانگە دەخرێتە دەنگدانەوە بۆ پەسەندکردن."
سەبارەت بە داواکاریی ھەرێمی کوردستان، د. بەشیر حەداد گوتی: "داواکاریی کورد لەناو پڕۆژەیاسای بودجەدا جێگیر کراون و تەنیا ئەوە ماوە دەنگی لەسەر بدرێت و پەسەند بکرێت، بۆیە ھەوڵ دەدەین دەنگی پێویست بەدەست بێنێت و پەسەند بکرێت و ببێتە یاسا."
حەداد ئەوەیشی خستە ڕوو: :ئەمڕۆ کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق، بەتایبەت وەزارەتی داد یەکلایی ناکرێتەوە و ھەوڵ دەدرێت لە دانیشتنەکانی داھاتوودا کابینەکە تەواو بکرێت."
kdp-
